به تاكتیكێكی نوێی پێشمهرگه زیاتر له 100 داعش لهشنگالدا كوژران
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ھێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) بەگوێرهی پلانێکی تۆکمە پرۆسەی ڕزگارکردنی شنگالی دەست پێکرد؛ سەرەتا داعش وای زانی لە دیوی پێشەوە ھێرش دەکەین و، ھێزێکی زۆریان کۆ کردبووەوە، بەڵام ئێمە پلانی خۆمان گۆڕی و، لە دیوی پشتەوە لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشمان کرد و، توانیمان ڕێگای سووریا و بەعاج و مووسڵ بگرین و، ئێستایش تەنھا ڕێگای قاپوچی کە بۆ جزیرێ دەڕوات ماوە، ئەوەش ھاتوچۆی زۆر ئەستەمە و، تیرۆریستانی داعش گەمارۆ دراون لە شنگال و ڕێگا نیە ھەڵبێن."
(قاسم دربۆ) گوتیشی، ئێمەی پێشمەرگە بەو تەکتیکە نوێیە توانیمان گورزی کوشندە بە ھاوکاری فرۆکە جەنگییەکان لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنین و ژمارەیەکیان ڕایانکرد و زیاتر لە ١٠٠ تیرۆرستیش کوژراون.
ئەو فەرماندەیە ڕاشیگەیاند: "لە ڕۆژئاوا چوار جار تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و تیرۆریستانی خۆکوژ ھەوڵیان دا خۆیان لە ھێزی پێشمەرگە نزیک بکەنەوە، بەڵام بە ئارپیجی لێمان دان و تەقێندرانەوە و، ھیچ زیانێکی بە پێشمەرگە نەگەیاند."
دهیشڵێ، شنگال تیرۆریستە داعشی کەمی لێ ماوە؛ ٥٠ تیرۆریستێک دەبن ئەوانەیش ھەموویان خۆکوژن.
سەبارەت بە ناوشاری شنگالیش، (دربۆ) گوتی، ئازادکردنی ناوشاری شنگال ئاسانە، بەڵام لەبەر بۆمبی چێندراو و وخۆکوژ و، قەناسبەدەستەکان تائێستا نەچوونەتە ناوشاری شنگال، بەڵام بەم زووانە شنگال بە تەواوەتی ئازاد دەکرێت.
