حه‌یده‌ر عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد به ‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا

حه‌یده‌ر عه‌بادی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی كرد به ‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگالدا
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراق بارودۆخی بەرەكانی شەڕیان تاوتوێ كرد و سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و دەستخۆشیشی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال.

ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 11ـی 2015 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) سەركەوتن و پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە دەڤەری شنگال و بایەخی ئەو سەركەوتنانە و كاریگەریەكانی لەسەر شكست و لەناوبردنی داعش بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق شی كردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە (سەرۆك بارزانی) كرد و دەستخۆشیشی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال.
Top