ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای شنگال بە تەواوی كەوتنە دەست پێشمەرگە

 ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای شنگال بە تەواوی كەوتنە دەست پێشمەرگە
ڕۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شنگال بە تەواوەتی كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە و، لەو دوو قوڵەیشەوە لاشەی دەیان تیرۆریست كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە و هیچ ڕێگەیان بۆ نەماوەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە دەستی هێزی پێشمەرگە ڕزگار بكەن.

(شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لە شنگالەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "هەر ئێستا هەر دوو بەشی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شنگال بە تەواوەتی كەوتنە دەست هێزی پێشمەرگە، ئێستا تەنیا ڕێگایەك كە‌ ماوە تا تیرۆریستانی داعش پێیدا ڕابكەن، باشووری شنگالە، بۆیە لەو ڕێگەیەوە‌ بەرەو مووسڵ و بەعاج هەڵدێن".
(شامۆ) گوتیشی: "لەناو شنگال داعش هیچ ورەیەكی نەماوە و لە هەر شوێنێك بێنە دەرەوە، هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكان بە سەختی بۆردوومانیان دەكەن و لەناویان دەبەن، هەر بۆیە ئێستا لە هەر دوو قوڵی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شنگال لاشەی دەیان تیرۆریستی داعش كەوتوونەتە‌ دەستی هێزی پێشمەرگە".
Top