قایمقامیەتی دوزخورماتوو: حەشدی شەعبی ٢٠ هاوڵاتی فڕاندووە

قایمقامیەتی دوزخورماتوو: حەشدی شەعبی ٢٠ هاوڵاتی فڕاندووە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی دوزخورماتوو ڕایگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە قەزاکە ٢٠ هاوڵاتی کوردیان فڕاندووە.

محەمەد فایەق بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی دوزخورماتوو بە دیجیتاڵ میدیای NRT ڕاگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا، باری نائاسایی لە قەزاکە ڕاگەیەندراوە و هاتوچۆ قەدەغە کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا لە قەزاکە، کارمەندێکی ئاسایش شەهید بووە برینداریش هەیە

هەروەها وتیشی "زیاتر لە ٢٠ هاولاتى کە خاوەنى کارگەن و کاسبن لەلایەن چەکدارانى حەشدى شەعبیەوە ئیستا فڕێندراون".















باسنیوز
Top