جەنەراڵێکی ئەمریکی : پێشمەرگە توانایەکی سەربازیی بەهێزی هەیە
مارک هارتلینگ، جەنەراڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، کە شەڕی شەنگال ئاسان نابێت و پێشمەرگە رووبەڕووی ئاستەنگ و بەرگریی چەکدارانی رێکخراوەکە دەبێتەوە، تەئکیدیشی لەوە کردەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە توانایەکی بەهێزی سەربازییان هەیە و ئامانجیان رزگارکردنەوەی خاکەکەیانە.
وتیشی : " هێزەکانی هاوپەیمانان لەرێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە، پشتیوانیی تەواوی پێشمەرگە دەکەن و ئامانجەکان بەوپەڕی وردییەوە دەپێکن".
ناوبراو کۆنترۆڵکردنی شنگالی بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ وەسفکرد و رایگەیاند، کە پێشڕەوییەکانی داهاتوو و ئازادکردنی ناوچەکانی دیکە زۆر ئاسان دەکات.
پێشڕهوییهكانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنهوهی شهنگال بهردهوامی ههیهو لهئێستادا رێگای سهرهكی له شهنگالهوه بۆ سوریا به تهواوی كهوتووهته ژێر دهستی هێزی پێشمهرگه.
خەندان
