پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ پێشمەرگە
قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە (باسنیوز)ی راگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ناوەراستی شنگال لە پێشڕەویدان و چەند سەعاتێکی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنین.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاشکراشی دەکات :بارزانی داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بە وریایەوە پێشڕەوی بکەن بۆ ئەوەی لە بۆمبی چێنراو پارێزراو بن کەمترین زیانیان بەربکەوێت.
قاسم شەشۆ گوتیشی: پێشمەرگە چەند سەعاتێکی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنن و پێشمەرگە ورەی بەرزەو چەکدارانی داعش لە شنگال هەڵدێن و ژمارەیەکی زۆریشیان کوژراوە.
ئەو فەرماندەیە گوتیشی: بەهۆی چاندنی بۆمب لەسەر ڕێگەکان پێشڕەویەکانی پێشمەرگەی هێواشتر کردوەو تیمێکی تایبەتیش لە پێشڕەویدان بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکان.
باسنیوز
