شەش بەندكراوی كورد چارەنووسیان نادیارە

 شەش بەندكراوی كورد چارەنووسیان نادیارە
پاش گواستنەوەی "رەشید حەیدەری" بەندكراوی سیاسی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە، هێشتا شەش بەندكراوی كورد و چالاكوانی ئایینی لە زیندانی رەجایی شەهری كەرەج چارەنووسیا ناڕوونە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی هێرانا، لەكۆی ئەو حەوت بەندكراوە كوردەی كە دە رۆژ لەمەوبەر لە زیندانی رەجایی شەهرەوە بۆ بەندی سوپای پاسداران راگوێزران، تەنیا یەك كەسیان بۆ سنە راگوێزرا، بەڵام لەبارەی چارەنووس و شوێنی بەندكرانی ئەو شەش كەسەكەی دیكە هیچ زانیارییەك لەبەردەست نییە.


بەپێی هەمان سەرچاوە بۆ ماوەی 10 رۆژە ئەو شەش بەندكراوە كوردە نەیانتوانیوە لەگەڵ بنەماڵەكانیان هیچ پەیوەندییەك بگرن و ئەوەی كە هەموویان حوكمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە، بنەماڵەكانیانی نیگەران كردووە.


"حەیدەر رەشیدی، تالیب مەلەكی، پووریا محەمەدی، كاوە وەیسی، كاوە شەریفی، محەمەدیاوەر رەحیمی و بەهمەن رەحیمی" ناوی ئەو حەوت بەندكراوە كوردەیە كە 10 رۆژ لەمەوبەر لە بەندی 10ی زیندانی رەجایی شەهری كەرەجەوە بۆ بەندی سوپای پاسداران راگوێزران و چارەنووسی شەش كەسیان نادیارە.


بەندی 10ی زیندانی رەجایی شەهری كەرەج بۆ راگرتنی بەندكراوانی سوننە مەزهەب تەرخان كراوە.




باسنیوز
Top