ناوی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شەنگال لێ‌نرا (توڕه‌یی مه‌له‌ک تاوس)
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە ئۆپراسیۆنەکە که‌مترین ماوه ٣ رۆژی بۆ دانراوە و زۆرترین ماوه ١٠ ڕۆژ بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپراسیۆنەکە، پێشبینیشی کردووە ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن به‌پێی نه‌خشه سه‌ربازییه‌کان ٩٠٪ ده‌بێ، چوونکه چاوه‌ڕوانی زیانی گیانی ده‌کرێت.
سەرچاوەکە وتوشیەتی "سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنە سەرۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆک و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمە و لایه‌نی هه‌واڵگری و نه‌خشه و پلانه‌کانیش رێزدار مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانە".
هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەنگال دەستیپێکردووە و حەوت هەزار و ٥٠٠ پێشمەرگە تیایدا بەشدارن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنەکەدا هەموو هەوڵێک دەدات چەکدارانی داعش گەمارۆ بدات و ڕێگە سەرەکییەکانی هاوکاری لێبگرێت، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی شەنگال لە بۆردومانەکان.
