پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌وییه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌نگال به‌رده‌وامه
ئێستا له‌میحوه‌ری حه‌ردان كه‌ده‌كه‌وێـته رۆژهه‌ڵاتی شه‌نگال، شه‌ڕوپێكادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامه و پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌وییه‌كی به‌رچاودایه.
هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال-دا گوتی: نزیكه‌ی 20 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شدارن و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌چه‌كی قورس هێرشه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان-یش له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه تائێستا مۆڵگه‌كانی داعش له‌لایه‌ن فرۆِكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه زیاتر له 29 جار بۆردومانكراون.
خەندان
