راگەیاندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شنگال، بە بەشداری 7500 پێشمەرگە لە سێ بەرەوە بۆ ئابڵوقەدانی شارەکە، بۆ ئەوەی رێگیری بکرێت لە گەیشتنی هاوکاری بە چەکدارانی داعش، بۆ ئەوەی پشتێنەیەکی ئەمنی دروست بکرێت، بۆ ئەوەی شارەکە و خەڵکەکەی لە هێرشەکانی داعش بپارێزرێن.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش، بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لێدەکات.
پەیامنێرانی دامەزراوە میدیاییە ناوخۆیی و جیهانییەکانیش، لە نێو یەکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان.
بۆ وەرگرتنی دواین زانیاری و وێنەی لە تویتەرەوە دەتوانن لە رێگەی ئەکاونتی فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (@KRSCPress) و بەبەکارهێنانی هاشتاگی (#FreeSinjar) زانیارییەکان وەربگرن.
ئۆفیسی راگەیاندنی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
