سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كات

سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كات
پرۆسەی ئازادكردنی شنگال دەستی پێكرد و سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كات.


بە پێی ئەو زانیاریانەی له‌سه‌ر چیاش شنگال رایانگه‌یاند، بە چڕی بۆردومانی بنكە و بارەگه‌كانی داعش دەكرێ و له‌لایه‌ن مەسعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ. به‌پێی زانیاری په‌یامنێران: "پێدەچێ لە ماوەیەكی نزیكدا شنگال ئازاد بكرێ".
ھیوا عەبدولكریم، فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە دەوروبەری شنگال گوتی: داعش تی ئین تی زۆری داناوەتەوە و تیمەكانی ئەندازیاری پاككردنەوەی مین و تەقەمەنی لە پێش پێشمەرگەكانەوەن بۆ ئەوەی ناوچەكە پاك بكەنەوە لە مین و تی ئێن تی.
په‌یامنێری ڕایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 11:30 له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه‌ بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، زیاتر له‌ 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون.

دوای چوونه‌ نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به‌ هه‌زاران ئێزدییان ئاواره‌ كرد.









(K24)
Top