پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگال دەستی پێکرد

 پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگال دەستی پێکرد
پرۆسەی ئازادکردنەوەی قەزای شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.



بەپێی گوتەکانی پەیامنێری کەناڵی K24، لە شەوی رابردووەوە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە خەستیی بارەگاکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە شنگال بۆردوومان دەکەن، کە ئەمەش بە یەکەم هەنگاوی پرۆسەکە دادەنرێت.



بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەکە بە بەشداریی حەوت هەزار پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدراەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.



زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، زەرەر و زیانێکی زۆری بە داعش گەیاندووە و کوژراو برینداری زۆریان ھەیە و زۆربەی مۆڵگەکانیشیان وێرانکراون.








باسنیووز
Top