وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیيه‌كان ئاماری هه‌نارده‌ی مانگی رابردووی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مرۆ 10/11/2015 وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماری هه‌نارده‌كردنی مانگانه‌ی نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2015 بڵاوكرده‌وه، و به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، بڕی ١٨،٤٦١،٣٥٧ به رمیل نه وتی خاو واته تێکڕای "٥٩٥،٥٢٨" به‌رمیلی رۆژانه له مانگی تشرینی یه که م له ڕێی بۆڕی نه وتی کوردستان بۆ به نده ری جیهان له تورکیا هه نارده کردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه، له‌م بڕه، کێلگه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ١٣،٦١١،٢٥٢ به‌رمیل "واته تێکڕای ٤٣٩،٠٧٣به رمیلی رۆژانه" به شداریان کردوه و ئه و کێڵگانه‌ش که له لایه‌ن کۆمپانیای نه‌وتی باکور به‌ڕێوه ده‌بردێن، به ٤،٨٥٠،١٠٥ به‌رمیل "واته به تێکڕای ١٥٦،٤٥٥ به‌رمیلی رۆژانه" به شداریان کردوه.
باس لهوهشكراوه، به هۆی چه‌ند بارودۆخێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستاندایه، له مانگی تشرینی یه‌که‌م، هێڵی بۆڕی هه‌نارده کردن بۆ ماوه ی ٣ ڕۆژ له کار که وتووه که به‌شێوه یه کی سه رهکی له ئه‌نجامی کاری تێکده رانه و دزیکردن رۆیداوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له مانگی تشرینی یه که م، حکومه تی هه رێمی کوردستان به ردهوام بوو له فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆی نه‌وتی خۆی له بههد ری جیهان، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌رێم به رانبه ر که‌میی دابینکردنی بودجه له لایه‌ن حکومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا.
خه‌ندان
