فڕۆكه مۆڵگەکانی داعشی گوندی عاشقیان بۆردومان كرد
كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئەم ئێواره‌یە ڕێككهوتی 10/11/2015 له گوندی عاشق كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێ، لە میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌دا، تیرۆریستانی داعش کەوتنە بەر بۆمبی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان؛ به پێی زانیارییەکانی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، داعش چه‌ندین تیرۆریستێکیان لێ كوژراوە و، 'دۆشكایەکی قورسی 14/5ملیم'ـیشیان لێ داڕزاوە؛ هەڵبەت جارێ دیار نییە چەندیان لی كوژراوه.
