قاسم شه‌شۆ: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به PKK نه‌بوونایه، ده‌مێك بوو شنگال ئازاد كرابوو
به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆ جارێكی تر نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگال داده‌نرێ و به‌پێی نه‌خشه‌كه ته‌نیا هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌شداری لەم نەخشەیەدا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار ئاشكرای كرد، گرتنه‌وه‌ی شنگال له دواساته‌كانی نزیك بووه‌ته‌وه و له سه‌عاتی سفردایه، گوتی: ”وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هێزه‌كانی YPG و YPJی سه‌ر به PKK، به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دا بكه‌ن و به‌شێك بن له‌و پلانه‌ی كه بۆ گرتنه‌وه‌ی قه‌زاكه دانراوه، چونكه ئه‌و هێزانه نانیزامین و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەوە هاتوونه‌ته ناوچەکەوە و له‌لایه‌كی دیكه‌شەوە هاوپه‌یمانان به هێزێكی نیزامی و ڕێكخراویان نازانن و له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه “.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشی گه‌یاند، كه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی قه‌زاكه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه له ئازادیی شاره‌كه‌یان، هاتوونه‌ته شاخی شنگال و چركه به چركه چاوه‌ڕوانی ئازادی ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێزیدیه‌كان (هێزی ئێزیدخان) له ده‌ڤه‌ری شنگال ڕای گه‌یاند، گرتنه‌وه و ئازادكردنی شنگال له سه‌عاتی سفردایه و ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به PKK نه‌بوونایه، ده‌مێك بوو شنگال ئازاد كرابوو، گوتیشی: ”پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی شنگال به هیچ شێوه‌یه‌ك باس ناكرێت، ئێستا له سه‌عاتی سفری هێرشكردنداین و ئاماده‌باشیی ته‌واو كراوه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانین“.
باس‌نیوز
