یه‌كێتیى قوتابیان هه‌وڵ ده‌دات په‌ڕینه‌وه ساڵانه بكرێت به دوو وانه
(محه‌ممه‌د عومه‌ر) به‌رپرسى لقى سلێمانى یه‌كێتیى قوتابیان ،بە‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "له‌سه‌ر داواى كۆمه‌ڵێك قوتابیى زانكۆ و په‌یمانگاكانى سلێمانى و، به نوێنه‌رایه‌تیی زانكۆكانى كوردستان داوایان كردووه له یه‌كێتیى قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه په‌ڕینه‌وه(عبوور) بكرێت به دوو وانه و، پێیان باش بوو سه‌ردانى لقى چوارى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پێشنیازه‌یان پێ بگه‌یێنین، ئه‌وانیش بگه‌یه‌نن به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، پاشان بدرێت به وه‌زراتى خوێندنى باڵا بۆ جێبه‌جیكردنى؛ بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كه‌مان ئه‌نجام دا و به سوپاسه‌وه به‌رپرسى لقى چوارى پارتیمان داواكه‌ى وه‌رگرت و پشتگیریى خۆى بۆ داواكه‌یان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه، كه ئه‌م داواكارییه مافێكى ڕه‌واى قوتابیانه و به هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری‌یان لێ ده‌كات.
به‌رپرسى لقى سلێمانى یه‌كێتیى قوتابیان گوتیشى: "پێشتر له دوو كۆبوونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادا ئه‌و پیشنیازه‌ى قوتابیان كه دوو وانه بكرێت به په‌ڕینه‌وه، ره‌ت كراوه‌ته‌وه و بڕیارێك ده‌رچوو به نوووسراو، كه سه‌رۆكى زانكۆكان سه‌رپشك بكرێن له رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆكانى خۆیانه‌وه بڕیار بده‌ن له‌وه‌ى چه‌ند نمره ده‌ده‌ن به قوتابى، ئه‌مه‌ش كه‌مترین قوتابى له هه‌رێمى كوردستان سودمه‌ند ده‌بێت.
