ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی پارتی، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ سازان و كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم
(موسڵیح ره‌جه‌ب) ئه‌ندامی سه‌ركرایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له زۆر قوناغدا پارتیی دیموكراتی كوردستان مه‌غدور كراوه، زۆر جار هه‌ندێك رووداو روویانداوه، پارتی تێدا نه‌بووه، تاوانبار كراوه، به‌ڵام هه‌موو كاتێك پارتی سینگفراوانه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، چه‌ند ناو ماڵی كورد یه‌كگرتوو بێت هه‌ر كه‌مه.
گوتیشی: هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی پارتی دژی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، شتێكی زۆر باشه و وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، ده‌بێت لایه‌نی به‌رانبه‌ریش هه‌مان شت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه متمانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا دروست ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه ڕزگار بكه‌ین.
(ره‌جه‌ب) ئاماژه‌ی دا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی ناویه‌تی، هه‌نگاوێكه بۆ یه‌كڕیزیی میلله‌تی كورد و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی پارتی ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سازان و كۆتایهێنان به قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم.
