هاوکارییەکانی پۆڵۆنیا بۆ کوردانی ئێزدی گەیشتە چیای شنگال

هاوکارییەکانی پۆڵۆنیا بۆ کوردانی ئێزدی گەیشتە چیای شنگال
بە هاوکاریی کۆنسووڵخانەی پۆڵۆنیا لە هەولێر و هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا، کاروانێکی یارمەتیی مرۆیی گەیشتە چیای شنگال، کە بە کۆمەكی داراییی وڵاتی پۆڵۆنیا کڕدراوە. ئەوە کاروانێکی تری هاوکاریی مرۆییە بۆ ئاوارەکان و دەربەدەربووەکانی ناوخۆی عێڕاق، کە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەوێدا پەناگەیان دۆزیوەتەوە.

چیای شنگال بووەتە ماڵی هەزاران کوردی ئێزدی، کە لە ساڵی 2014 لە دەستی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ڕایان کرد و ڕوویان لە چیاکە کرد. ژیان لە ژێر سێبەری چیای شنگالدا هەر تەنیا بۆ سەلامەتی و تەناهی نییە، بەڵکو ململانێی ڕۆژانەیە بۆ مانەوە، بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکان، پەناگە، خۆراك و ئاو. لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، بارودۆخی خەڵکەکە بە تایبەتی منداڵان، زۆر خراپ دەبێت.

لە ڕێگەی هاوکارییە داراییەکانی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵۆنیا 3600 قوتووی شیری وشك (کە دەکاتە خۆراكی 1900 مناڵ بۆ ماوەی دوو مانگ) هەروەها 450 حەفازەی مناڵان. لە لایەکی ترەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی 6000 پێڵاو و گۆرەوەیی گەرم، کەلوپەرلی پاكکردنەوە و یاریی مناڵانی دابین کردووە.

هاوکارییە مرۆییەکان بە سوپاسەوە وەرگیراون و پێویستە لەو وەرزە سەختەدا یارمەتیدەر بێت بۆ بەرگەگرتن، بە هیوای گەڕانەوەی خێرا بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
Top