مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌م كراوه‌ته‌وه
جه‌بار عه‌بدولخالق عه‌بادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌رله‌مانتار وه‌ریده‌گرێت، ئێستا 4 ملیۆن دیناره به‌بێ ده‌رماڵه‌كان. ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت و مووچه‌كه‌یان بپارێزێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح وتوویه‌تی: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت به په‌رله‌مانتاران ده‌ربكات، به‌شێوه‌یه‌ك چیتر به‌راورد نه‌كرێت له‌گه‌ڵ مووچه‌ی تردا".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئاشكراشیكرد، ئێستا مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مانتار بریتییه له 4 ملیۆن دینار له هه‌ر مانگێكدا، به‌ده‌رماڵه‌وه ده‌چێته زیاتر له 6 ملیۆن، به‌ڵام به بڕینی باج و رسوومات، ده‌بێته كه‌متر له شه‌ش ملیۆن دینار.
هاوكات حیسام عه‌قابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر كوتله‌ی ئه‌حرار وتی: "مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی په‌رله‌مانتاران به رێژه‌ی 45% كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ده‌رماڵه‌كانیش بڕدراون ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه نه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه ده‌رماڵه‌ی به‌كالۆریۆس بریتییه له 45% مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، ماسته‌ر 75% و دكتۆرا 100%.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه، هه‌روه‌ك هه‌ندێكیان بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی و هه‌ندێكی دیكه‌ش بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه، وتیشی: "ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌یه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت 7 ملیۆن و 750 هه‌زار دینار وه‌ربگرێت، دوای بڕینی خانه‌نشینی و باج، نزیكه‌ی 6 ملیۆن و 700 هه‌زار دیناری بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه جگه له بڕینی پاره‌ی كارتی مۆبایل كه 200 هه‌زاره، به‌وه‌ش مووچه‌كه‌ی ده‌بێته زیاتر له 6 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه، مووچه‌كه‌یان كه‌متره به بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار، ئه‌وانه‌ش كه ماسته‌ر و دكتۆرایان هه‌یه مووچه‌كه‌یان له مووچه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس زیاتره به بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار.
خه‌ندان
