كاك مسعود بارزانی بۆ ئێستامان زەروورەتە و تەنیا ئەو دەتوانێت ئەم قۆناخە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنێت
د.محەممەد بازیانى هەروەها گوتی: كوردستان بێجگە لەسەر چاوەی ئاوی ژێرزەوی، خاوەنی ئاو و سەرچاوەی ئاویشە، دیارە وەك توێژینەوە ستراتیژییەكان ئاماژەیان پێكردووە سەدەی بیست و یەك، سەدە شەڕی ئاو دەبێت.، بۆیە زۆر ئاساییە كە سبەینێ نرخی بەرمیلێك ئاوی پاڵاوێنراو، یان ئاوی خواردنەوە لە نرخی بەرمێلێك نەوت گرانتر بێت. ئێستا ئەوە هەستی پێدەكرێت، ئەو ئاوەی لە كارگەكان بەرهەمدەهێندرێت، نرخی بەرمیلێك ئاو لە بەرمیلێك نەوت گرانترە، هەروەها كوردستان خاوەنی سەرچاوەیەكی دیكەی سەرچاوەی ئاوە، ئەویش سەرچاوەی توانەوەی بەفرە لە چیاكانی وڵاتانی دراوسێ، ئەم سەرچاوەیە هیچ كام لە دەوڵەتانی ئێران و توركیا ناتوانن كۆنتڕۆڵی بكەن، هەروەك چۆن ئەمساڵ 3مەتر لە دەریاچەی دەربەندیخان ئاو لە ئاكامی تواندنەوەی بەفرەوە زیادی كردووە.
شايانى باسه بازیانى هەروەها گوتی: پێگەی كورد و كوردستانی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گەورە كردووە، ئەو شەڕەیە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش دەیكات و توانیویەتی خاك و ئاو و سامانی كوردستان لە دەستی تیرۆریستان بپارێزێت.
لە كۆتایی قسەكانیدا د.محەممەد گوتی: بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە كردەیی ئەو راستییەی سەلماند كە هاوشانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕدا ئامادەبوونی هەیە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەسایەتیەكە هەموو سیفەتێكی تێدایە بۆ ئەوەی لەم قۆناخە هەستیارەدا رێبەرایەتی ئەم میللەتە بكات. ئێمە وەك بزاڤی چاكسازی و گەشە و وەك حزبێكی كوردستانی، ئەوەمان راگەیاندووە و لەگەڵ ئەوەداین بۆ دووساڵی داهاتوو كاك مسعود بارزانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات، تەنانەت رامانگەیاندووە هەتا ئەگەر جەنابی خۆیشی بڵێت من ئەم كارە ناكەم، ئەوا دەبێت میللەتی كوردستان داوای لێبكات و دەبێت بۆ ئەم دووساڵە جەنابیان سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت. هۆكاری ئەم بۆچوونەی ئێمە كە زیاتر لە 40-60 ئەكادیمی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە گەڵاڵەیان كردووە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیفەتانەی كە لە كەسایەتی بەڕێز مسعود بارزانی بوونیان هەیە، لەوانە لە كەسایەتی كاك مسعود بارزانی جۆرێك لە كارێزما بوونی هەیە، سەرۆكێكە لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە، لەمەش زیاتر كەسێكە بە درێژایی ژیانی خۆی پێشمەرگە بووە، بۆیە ئەم كەسایەتییە بۆ ئەم قۆناخەی نەتەوەكەمان زەروورە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1049)
