دانا جەزا: لیژنەکەمان دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکان
دانا شەهید جەزا ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: لیژنەکەمان دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی: ئێمە و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەو لێکۆڵینەوە لەسەر گرژیەکان و کێ کەمتەر خەم بووەو کێش هۆکار بووە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران هێرش بۆ سەر بارەگای حزبی و حکوومی دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانمان بەڵگەکاە ئاراستەی دادگا دەکرێن.
لە بارەی بوونی بەڵگە لەسەر گرژیەکان گوتی: یەکێک لەو لایەنانە ئامادەی خۆی دەربریووە بۆ ڕادەستکردنی بەڵگە لەسەر بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکان و هێرش بۆ سەر بارەگاکانیان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نێوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی: گومان لە خۆپیشاندانەکان هەیە کە بۆچی تەنها لەو خۆپیشاندەرانە بە زۆری لایەنگری لایەنێک هەن و هێرش بۆ سەر بارەگای لایەنێکە ئەمەش جێگەی گومانە.
لە بارەی ئەو دەنگۆیانەش کە تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکان بە تۆمەتی مادەی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت گوتی: بۆ ئەوەیان دەبێت دادگا بریار بدات چوونکە لەو خۆپیشاندانانە هاووڵاتی کوژراوە بارەگا سووتاوە چەندین برینداریش هەیە ئەوە دادگا بریار دەدات.
سەرەتای مانگی ڕابردوو لە سنووری پارێگای سلێمانی و ئیداری راپەرین و گەرمیان زنجیرەیەک خۆپیشاندان ئەنجام دران و تێدا هێرشکرایە سەر بارەگاکانی پارتی و بەشێک لە بارەگاکان سوتێنراون و ژمارەیەک خۆپیشاندەر شەهید بوون و کادرێکی پارتیش لە گەرمیان شەهید بوو دواتر خۆپیشاندانەکان وەستێنران.
باسنیوز
