نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

 نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا (سامی ئەرگۆشی) ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كرد) گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

ێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7/11/2015 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئەندامیەتیی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران، (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی، (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) و (ئازاد بەرواری) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، (دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ) وەزیری ئـاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حکوومەت و (فەرهاد ئەترووشی) پارێزگاری دهۆك، بۆ بەشداریكردن لە پرسەی سیاسەتمەداری عێراقی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد چەلەبی)، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد.

كه‌مێك پێش ئێستایش (سامی ئەرگۆشی) ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا به‌شداری له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (د.ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كرد) گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.
Top