سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی کرد
ڕۆژی شەممە ٧ـی ١١ـی ٢٠١٥ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئیئتیلافی موتەحیدون بۆ چاکسازی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان تاوتوێ كرا. هەروەها باس لە بارودۆخی پارێزگای ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین كرا و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش خرایە بەر باس.

باسکردنی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرەێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
Top