نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد چەلەبی كرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 7/11/2015 شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئەندامیەتیی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیران، (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی، (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) و (ئازاد بەرواری) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، (دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ) وەزیری ئـاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حکوومەت و (فەرهاد ئەترووشی) پارێزگاری دهۆك، بۆ بەشداریكردن لە پرسەی سیاسەتمەداری عێراقی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد چەلەبی)، گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق.
دوای بەشداریكردن و پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو چەلەبی، (نێچیرڤان بارزانی) بە نوێنەرایەتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی (سەرۆك بارزانی) بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو (د. ئـەحمەد چەلەبی)، گەیاندە خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هەڤاڵانی.
