"پێشمەرگە 8 ناوچەی گرینگ و ستراتیژی لهسنووری مووسڵ رزگار كردووه"
(بەشار کیکی) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت:"هەموو ئێش و ئازاری ئاوارەکانمان گەیاندووهته حکوومەتی بەغدا، بەڵام بە داخەوە مەلەفی ئاوارەکان لە دەست ئێمەدا نیە و لە دەست وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندایە، ئەو وەزارەتەیش زۆر سست و لاوازە و لە ئاست ئەو رووداوانەدا نەبووە و هیچ شتێکی وەک پێویست بۆ ئاوارەکان نەکردووە؛ بەردەوام بە دواداچوون بۆ کێشەی ئاوارەکان دەکەین و ئێستایش تەئکیدمان لەسەر دابینکردنی نەوت و سۆپا و چەند و کەلوپەلێکی دیکە تایبەت بە وەرزی زستان کردووە.
گوتیشی: "چەند سوپاسی حکوومەتی هەرێم بکەین هەر کەمە، بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە، کە بە خوێنی خۆی، توانیویانه لەو ماوەیەدا 8 ناوچەی گرینگ و ستراتیژی لهسنووری مووسڵدا رزگار بکهن، لەگەڵ حەواندنەوەی ئەو هەموو ئاوارەیە، کە ئێستا نیوەی خەڵکی مووسڵ ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە، بۆیە زۆر زەحمەتە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بیر بکرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا هەموو ئەو ناوچانەی ئازاد کراون بەردەوام دەستی ئاوەدانی بۆ درێژ دەکات."
