"جینۆسایدی كوردانی ئێزدی به جیهان ده‌ناسێنم"
(ئه‌داما دینگ) راوێژكارى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى دهۆكى كرد و له‌گه‌ڵ (فه‌رهاد ئه‌تروشی) كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆشنایی خرایه سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له‌دژ هاووڵاتیان و كوردانی ئێزدی و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستات.
له دیداره‌كه‌دا (ئه‌داما دینگ) ئاماژه‌یشی دا كه ئه‌و هاتووه تا به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش كۆبكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته UN و دادگای نێوده‌وڵه‌تی تا جینوسایدی كوردانی ئێزدی به جیهان بناسێنێت.
راوێژكاره‌كه‌ی UN سوپاسگوزاری خۆی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشكه‌یش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌رێم بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه و ئه‌مه‌یشی به‌هه‌ڵوێستێكی گه‌وره ناو برد.
