شهشۆ: له پهكهكه قهبووڵ ناكهین
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ھێزی پێشمەرگە و خهڵكی شنگال ئامادەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی شنگال و چاوەڕێی فەرمان دەکەن بۆ جێبەجێکردن، بەڵام جێگەی داخە پەکەکە دەیەوێت بەربەست لەبەردەم رزگارکردنی شنگال دروست بکات و ھەر لەئێستاوە دەستیان کردووە بەدرۆ و پڕوپاگەندە کە ئەوان شنگال ئازاد دەکەن، لەکاتێکدا ١٥مانگە شنگال لەدەست داعشدایە، بۆ تائێستا بستێک شنگالیان ئازاد نەکردووە.
(قاسم شەشۆ) گوتیشی، شنگالیەکان ئەمە لەپەکەکە قهبووڵ ناکەن، چونکە دەزانن کێ پشتگیری ئەوانی کردووە و کێ قوربانی لەپێناو خاکی شنگال داوە، بۆیە رێگە نادەن لایەنێکی بیانی بێت کێشە بۆ شنگالیان دروست بکات کە تا ئێستا ٧٤ فەرمانیان بەسەردا ھاتووە لەپێناو کوردبوون و خاکی شنگالدا.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە، پەکەکە لەھەر شوێنێک بزانن کورد ھەنگاوێکی باش دەنێت کێشەیان بۆ دروست دەکەن، ئەگەر نا با ناوچەکانی خۆیان لەسوریا و تورکیا رزگار بکەن، نەک بێن کێشە بۆ پێشمەرگە و شنگالیان دروست بکەن، بۆیە ھیوادارین پهند وهربگرن وکاری ھەڵە نەکەن، چونکە لێیان قهبووڵ ناکەین.
گوتیشی، شنگالیەکان بەھیچ شێوەیەک پشتگیری لەپەکەکە ناکەن و لەگەڵیشیان دانین، تەنھا ژمارەیەک منداڵیان لەگەڵ دایە کە مێشکیان شۆردوون، ئەگەر نا شنگالی ھەموویان پێشمەرگەن و پشتگیری پێشمەرگە دەکەن و تەنھا فەرمانی (سەرۆک بارزانی) جێ بەجێ دەکەن. جەختیشیکردەوە، رزگارکردنی شنگال نزیک بووە و بەم نزیکانە پرۆسەی رزگارکردنی شنگال دەست پێدەکات.
