٣٣ بهركهوتەی كیمیابارانەکەی ههڵهبجه ڕهوانهی دهرهوه كران
(لوقمان عەبدولقادر) سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەک بوو لەبەر قەیرانی دارایی، بریندارانی کیمیاباران، ڕەوانەی دەرەوە نەدەکران، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣٣ بریندار ڕەوانەی ئێران کران و، ماوەی حەفتەیەک لە خەستەخانە دەبن."
(لوقمان عەبدولقادر) گوتیشی، خۆی هەقە وەزارەتی تەندروستی خەمی بریندارەکان بخوات نەک وەزارەتی شەھیدانوئەنفالکراوان، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی شەھیدانوئەنفالکراوەکان کارەکەیانی ڕایی کردووە؛ داوا دەکەین ئەو کارە بدرێتە دەست وەزارەتی تەندروستی، لەبەر ئەوەی تایبەتە بەوان.
(عەبدولقادر) دەڵێ بریندارەکان، چوارسەد کەسیان لە دەرەوە نەبێ، چاک نابنەوە؛ جا هەقە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبری ئەو خەرجە قورسە، نەخۆشخانەی ھەڵەبجە نوژەن بکاتەوە و، ناوبەناو دکتۆری پسپۆڕیش لە دەرەوە بهێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارانە.
