لە یەک مانگدا لە عێراق نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون لەکۆی کوژراوەکان 537 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمانگی ڕابردوودا بەھۆی تونوتیژییەكانەوە 717 كەس كوژراون و 1216 کهسی دیكهش بریندار بوون.
له وردهکاریی ئهو ڕاپۆرتهدا هاتووه: “لەكۆی ژمارەی كوژراوان 537 كەسیان خهڵکی مهدهنی و 180 كەسیش سەر بەھێزە ئەمنییهكانی عێراقن.
لهو ڕاپۆرتهدا هاتووه که شەهیدەكانی پێشمەرگەش كە لە شهڕ و ڕووبهڕووبوونهوهی داعش شەھید كراون، لەنێو قوربانییەكان دان.
هەرچەند شەڕ و ئاڵۆزییە سیاسی، ئایینی و تایفییەکانی عێراق لە ساڵی 2003ییەوە دەستیان پێکردووە و لە ماوەی 12 ساڵدا گەلێک خەڵک کوژراون، بەڵام پاش هێرشی داعش و داگیرکردنی مووسڵ و چەند پارێزگایەکی دیکە ئیتر شەڕ و ئاڵۆزییەکان و رێژەی قوربانییەکان روویان لە زیادبوون کردووە.
باسنیوز
