یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند: به‌شی کوردی له زانکۆی به‌غدا ساڵانێکی زۆره خزمه‌تی به فه‌رھه‌نگ و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کێشه‌ی ئه‌و به‌شه‌مان له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن خوێنده‌وه، بۆیه وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه لای خۆمانه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین که ساڵانه کورسی خوێندنی باڵا ماسته‌ر و دکتۆرا بۆ ئه‌و که‌سانه ته‌رخان بکه‌ین، که ئاماده‌ن له به‌شی کوردی کۆلێژی زمانی له زانکۆی به‌غدا خزمه‌ت بکه‌ن و بره‌و به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بده‌ن.
راشیگه‌یاند: ھه‌روه‌ک ھه‌موو ھه‌وڵێکی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌که به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تکردن و گه‌شه‌ی زیاتر بکات و دانه‌خرێت.