ئەندامانی بزاڤی سەلەفی و جیهادی فێڵی زۆر دەكەن بۆ ئەوەی بچنە ناو داعشەوە، بەڵام بەشی زۆریان هەڵەی زۆر گەورەش دەكەن
پڕۆفیسۆر دیڤید كوك هەروەها گوتی: گەلێك كۆمەڵگەی موسڵمانی رێكخراو بە زۆری لە فەرەنسا و بەریتانیا هەن، نەك لە هۆڵەندا، بەڵام لەوانەشە نەوەی سێیەمی موسڵمانان لە هۆڵەندا هەبن، بەڵام كۆمەڵگەی موسڵمانان لە فەرەنسا كۆنترە و دەرفەتی باشتریان هەیە كە ببنە نەوەی سێیەم، بەڵام هەر گرووپێكی موسڵمانان لە ئەوروپا لەم كاتە دیاریكراوەدا لەوانەیە زۆر كراوە بن، بۆ ئەو جۆرە بزووتنەوانە تەنیا لەبەر ئەوەی مانایەكی ناسنامە هەیە و دروستدەكرێت لە ڕێی پێوەندیكردن بەو بزووتنەوە جیهانییانەی موسڵمانانەوە. قوتابییەكی موسڵمانی پێشووم لێرە -لە وڵاتە یەكگرتووەكان- پێی وتم كە ئەوان زۆر باوەڕیان بە داعش نییە، بەڵام هەندێك جار وا بیردەكەنەوە كە داعش گرووپێكە بەرگری لە موسڵمانان دەكات، بۆیە گوێ لە گوتارەكانیان دەگرن، ئەمەش بۆ نەوەی سێیەمی موسڵمانان زۆر ئاسانە.
شايانى باسه دیڤید كوك هەروەها گوتی: دیاردەی بێدەنگی پرسێكی ئایدیالە و تەنیا چەند لایەنێكی سەلەفی بیریان لێ كردۆتەوە، بەڵام سەلەفی جیهادی ئەوان بواریان بە توندوتیژی داوە، لەم حاڵەتەدا لەوانەیە چەند لایەنێكی دیاریكراوی جیهادی سەلەفی دوور بكەونەوە و بگەڕێنەوە بۆ ڕێگە سەرەكییەكەی كۆمەڵگەی موسڵمانان. من پێموا نییە شەڕ لە دژی داعش، شەڕ بێت لە دژی ئیسلام، لە ڕاستیدا دەمانەوێت ئەو خەڵكەی كە خوێن لەدەستیاندایە، بگیرێن و بدرێنە دادگا، بەڵام خەڵكانێكی زۆر هەن كە ناچنە ناو ئەو پۆلێنكردنەوە. سەلەفی جیهادی توندڕەوترین لایەنی سەلەفیزمە و بێگومان چەند لایەنێكی دی هەن لە ناو سەلەفیدا كە سەرنجڕاكێشن بۆ ئەو كەسانەی كە دڵسۆزییان هەیە بۆ داعش. ئەو ڕێگەیەی كە وادەكات لەمە دەرچین، پێموایە ئیشكردنە لەگەڵ لایەنە لاوەكەیدا، ناشزانم ئایا ئەمە ئاسانە بۆ ئەوانەی سیاسەت دەكەن، یان نە، بەڵام پێموایە گەڕانەوەی خەڵك بۆ ڕاڤە ئارامەكەی ئیسلام كە لایەنە سیاسییەكەی نەگرێتەوە، شتێكی ئاساییە.
لە كۆتایی قسەكانیدا كوك هەروەها گوتی: جیهادییەكان هەموو فێڵێك دەكەن، دەتوانی ئەمە ببینی لە ئینتەرنێتدا، كاتێك داوا دەكەن ڕیشیان بتاشن، یان بلیتی گەڕانەوە بكڕن، وەك ئەوەی وتت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من ئەو جیهادییانە بە زیرەك نازانم، لەبەر ئەوەی بەردەوام هەڵەكان دووبارە دەكەنەوە. بەشێك لەو هەڵانەیان ئەوەیە كە باوەڕیان بەوە نییە كە بەرامبەرەكەیان زۆر زیرەكە، هەروەها لە سروشتی كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری تێناگەن و هەندێكیان ڕۆژانە هەڵەی بێمێشكانە دووبارە دەكەنەوە كە لەگەڵ هاوڕێكانیان قسەدەكەن. بۆیە بەو شێوەیە زیرەك نین كە خۆیان باسی لێوە دەكەن. راستە هەندێكیان زۆر زیرەكن، بەڵام هەندێكیشیان هەڵەی گەورە دەكەن. دووەم شت ئەوەیە من پێموا نییە بەڵگە بە پێویست شتێكی باش بێت بۆ ئەوەی لە داعش دووریان بخاتەوە، لە ئێستادا دوو قوتابخانەی فیكری هەیە؛ یەكەمیان لایەنە زاڵەكەیە كە پرسیارت لەو بارەیەوە كرد، ئەویش ئەوەیە كە یەكەم پێویستە ئەوانە بوەستێنین كە دەیانەوێت بەرەو ناو داعش بڕۆن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1046)
