ئەمەریكا: ئەم هەنگاوەی روسیا تەنیا نمایشێکه
ریڤا بهالا، جێگری سەرۆکی شیکارییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیای ستراتفۆڕدی تایبەت بە پلانی ستراتیجی ئابووری و سیاسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا رایگەیاند، کە مۆسکۆ پارەیەکی زۆر لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا خەرج دەکات و ناتوانێت لە چوار مانگ زیاتر بەمشێوەیە بەردەوام بێت.
وتیشی: "روسیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بودجەیەکی دیاریکراوی هەیە و بە لایەنی کەمەوە رۆژانە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار لە فڕۆکە هەواڵگرییەکانیدا خەرجدەکات، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت ئەوا لە چوار مانگی داهاتوودا بە تەواوی لاواز دەبێت .
لەبارەی ئاراستەکردنی موشەکی (کروز کالیبەر) لە دەریای قەزوینەوە بۆ ناو خاکی سوریا، ناوبراو وتی: ئەم هەنگاوەی روسیا تەنیا نمایشێک بوو بۆ نیشاندانی هێز و توانای وڵاتەکە و زۆر گران لەسەریان وەستا، بەجۆرێک کە تەواوی پرۆسەکە، لە بنیاتنانی بنکە سەربازییەکەوە تاکو ناردنی موشەکەکان زیاد لە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچووە .
خەندان
