حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ دەکاتە پشووی فەرمی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ دەکاتە پشووی فەرمی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە، دوو رۆژی کردە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە باسنیوز، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزباییکردن لە مسوڵمانانی کوردستان، هیوا دەخوازێ یادی سەری ساڵی کۆچیی مسوڵمانان ببێتە ”مایەی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە بەگشتی و ئەو بارگرژیەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە نەمێنێت“.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایدەگەیەنێت، کە رۆژانی چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2015 و رۆژی پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەم، ”دەبێتە پشووی فەرمی“ و ئاماژە بەوەشدەکات، کە رۆژی یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەم، ”دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە“.
Top