نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانی له‌ بانگەوازەكەی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌كات

(نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكدا پشتیوانی لە بانگەوازی (كۆسرەت ڕەسووڵ عه‌لى) جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات بۆ ڕێككەوتنی لایەنەكان، هاوكات ڕایدەگەیەنێت كە پڕۆژەكەی (د. بەرهەم ساڵح) جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی، پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ گفتوگۆ لەسەركردن.

دەقی پەیامەكەی (نێچیرڤان بارزانی):

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان، جەماوەری خۆشەویستی كوردستان..
حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان..

ئەمڕۆ بەڕێز (كۆسرەت ڕەسووڵ) عه‌لى، جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكدا داوای سازانی لە هەموو لایەنەكانی كوردستان كرد و پشتیوانیی خۆیشی بۆ پڕۆژەی بەڕێز (بەرهەم ساڵح) جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیاند.
ئێمە پشتیوانی لەو پەیامەی بەڕێز (كۆسرەت ڕەسووڵ) دەكەین لەپێناو سازاندا و دووپاتی دەكەینەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵێكی زۆری دا لەپێناو یەكڕیزیی نیشتمانی و دروستكردنی سازان، ئێستاش پێداگیری لەسەر پاراستنی یەكڕیزیی نیشتمانی دەكەینەوە و پێمانوایە هاوپەیمانیه‌تیی چەند ساڵەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەركێكی زیاتر دەخاتە سەر شانی هەردوولا بۆ دروستكردنەوەی سازان و یەكڕێزییەكی تازەی سیاسیی نیشتمانی لە كوردستاندا.
لە هەمان كاتدا لەو بڕوایەداین كە پڕۆژەی بەڕێز بەرهەم ساڵح دەتوانرێت وەك بنچینەیەكی گفتوگۆكردن تەماشا بكرێت بۆ گەیشتن بەو سازان و یەكڕیزییەی كە خەڵكی كوردستان و دۆستانمان داوای دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
14/8/2015

Top