لە باشیكدا دوو ئوتۆمۆبێلی داعشان تەقێنرایەوە

 لە باشیكدا دوو ئوتۆمۆبێلی داعشان تەقێنرایەوە
ئەم نیوەڕۆیە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندێكی میحوەری باشیكدا بۆردومان كرد و، دوو ئوتۆمۆبێلی داعشیان تەقاندەوە.

(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری سەرپەرشتیاری بەرەجەنگی باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكرانی كوردستانی گوت: "نێوەڕۆی ئەم چوارشەممەی حازرییە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە گوندی (تێسخراب) لە بەرەجەنگی باشیكدا چەند مۆڵگە داعشێکیان تێر بۆردومان كرد."
گوتیشی: "بە گوێرەی زانیاری، وێڕای خاپووركرانی چەند مۆڵگەیەك و تێكشكاندنی دوو ئۆتۆمبێل، داعش زیاتر لە 6 تیرۆریستیشی لێ كوژراوە."
شارەدیێ باشیك، 22 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵه‌وه‌ دووره‌.











-KDP.info-
Top