سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هیچ کەس بۆی نییە نمایشی سەربازی لە هەولێر ئەنجامبدات
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هیچ دەزگایەکی سەربازی و حکومی و حزبی نییە نمایشی سەربازی و رێپێوان لە نێو شاری هەولێر بکەن و بەهیچ شێوەیەک رێگەی پێ نادرێت.
لە رۆژی رابردوو چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و حكومى كە وێنەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتییان لەسەر بەرزكرابووەوە، لەنێو شەقامەكانی شاری هەولێر بینران، لایەنگرانی پارتیش لە شەقامی ئیسكان كۆبوونەوەی جەماوەرییان سازكرد و داوای مانەوەی بارزانییان لە پۆستەكەی دەكرد.
پێشتر عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی دووی هەولێر، رايگەیاند " پارتی هیچ بەرنامەیەكی بۆ ئاهەنگگێڕان و مانۆڕی سیاسی و جەماوەری نییە".
رووداو
