په‌رله‌مانی‌ عیراق كێشه‌ی پاسپۆرتی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات

په‌رله‌مانی‌ عیراق كێشه‌ی پاسپۆرتی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كات
په‌رله‌مانی‌ عیراق رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو پرۆژه‌یاسای پاسه‌پۆرت په‌سند ده‌كات و به‌په‌سندكردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ش، كێشه‌ی چوونی‌ هاوڵاتییانی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ركردنه‌وه‌ی‌ پاسه‌پۆرتی‌ ونبوو، كۆتایی پێدێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پاسپۆرته‌كه‌ی‌ ون بكات، ده‌توانێت له‌ پارێزگاكه‌ی‌ خۆی‌، ده‌ری‌ بكاته‌وه‌.

د. فه‌رهاد قادر، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق راگه‌یاند : بڕیار وایە ڕۆژی پێنجشەممە 13ی‌ ئابی‌ 2015 پەرلەمانی عیراق کۆمەڵێك پرۆژەیاسای گرنگ پەسەند بکات".

روونیكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌و پرۆژه‌یاسایانه‌، بریتییه‌ له‌ یاسای پاسپۆرت، وتیشی : به‌ په‌سندكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌، چیتر پێویست ناكات بۆ ده‌ركردنه‌وه‌ی‌ پاسپۆرتی‌ ونبوو، هاوڵاتیانی هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌ن".

بڕیاریشه‌ رۆژی‌ پێنجه‌شه‌ممه‌، پرۆژه‌كانی‌ یاسای پارته‌ سیاسییه‌كان یاسای به‌ستنی‌ په‌یماننامه‌ و یاسای كار، په‌سند بكرێن.










خه‌ندان
Top