فه‌لاح مسته‌فا: نامانه‌وێ هه‌رێم باجه‌كه‌ی بدات.. پشتیوانیی ئاگربه‌ستین له نێوان په‌كه‌كه و توركیادا
(فه‌لاح مسته‌فا) له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به سی ئێن ئێندا هه‌روه‌ها گوتی، نامانه‌وێ هه‌رێمی كوردستانی باجی ئه‌و كێشه‌یه بدات، چونكه ئه‌مه كێشه‌ی ئێمه نییه، به‌ڵكه ململانێیه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی درێژخایه‌نه و چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه درێژه‌ی هه‌یه؛ بینیشمان كه كێشه‌ی نێوان پارتیی كرێكارانی كوردستان و توركیا به ڕێی سه‌ربازی چاره نابێ، هه‌ڵبه‌ت باوه‌ڕمان وایه كه باشترین ڕێچاره وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پابه‌ندبوونه به پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه.
(فه‌لاح مسته‌فا) گوتیشی، ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی به دواگۆرانكارییهكانی چوونی توركیا بۆ نێو هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش، ئه‌مه بابه‌تێكی گرینگه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا دووچاری گرفتی دیكه بووینه‌ته‌وه كه پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یه به داعشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئاسمانه‌هێرشه‌كانی توركیا دڵه‌ڕاوكێی زۆری بۆ هه‌رێم ناوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌یه، بۆیه پێمان وایه بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاگربه‌ست و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی ئشتاینهی كێشه‌ی كورد له توركیا، ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و په‌كه‌كه و، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ.
پێوه‌ست به چوونی توركیا بۆ نێو هاوپه‌یمانه‌تیی نێدهوڵهتییهوه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و، كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێ له جه‌نگی دژ به داعش و، پشتیوانێكی باشیش ده‌بێ بۆ هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وپێیه‌ی كه دراوسێی سووریایه و سنوورێكی زۆری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سووریا و عێراقدا هه‌یه.
