له ڕۆژئاوای كه‌ركووك 5 داعش كوژران
مقه‌ده‌م (نه‌جات) له جموجۆڵى لیواى 10ـى هێزی پێشمەرگە لە میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم ئێواره‌یە تیرۆریستانى داعش ته‌قه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه كرد له‌سه‌ر گردى غهڕهى سه‌ر گوندى گه‌ڕاو له میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یش ده‌ستیان كرد به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان و دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌و ده‌مدا ده‌ستیان به بۆردومانكردنى تیرۆریستان كرد."
مقه‌ده‌م (نه‌جات) گوتیشی: "له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش و به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى گەیشتووەتە ده‌ستمان داعش ئۆتومبێلێكى كیایان لێ سووتێنراوه و پێنج تیرۆریستیشیان لێ كوژراوە.
