توركمان و کلدوئاشوورییەکان له‌لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كشانه‌وه‌

 توركمان و کلدوئاشوورییەکان له‌لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كشانه‌وه‌
نوێنەری پێکهاتەی تورکمان و کلدان سریان ئاشوور لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان پاشەکشەدەکەن و هەڕەشەی دەنگ نەدان دەکەن.

مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان و کلدان سریان ئاشوور لە میانەی گفتوگانی نووسینەوەی دەستوور داوا دەکەن بۆ مافی پێکهاتەکان وشەی (دەستەبەر) جێگیر بکرێ، نەک (رەچاوکردن) ، چونکە دەستەبەر گەرەنتی تێدایە، بەڵام رەچاوکردن دەکرێت جێبەجێ بکرێت یاخود نا.

بەگوتەی قەهوەچی، لایەنەکانی دیکە لەگەڵ جێگیرکردنی وشەی دەستەبەرنەبوونە و دژی ئەو داواکارییە بوونە، "بۆیە ئێمە لەلیژنەکە پاشەکشەمان کردووە".

پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەکات کە داوامانكردووە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە دەستوور بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەکی زۆری تورکمانی تێدا دەژین، تێیدا دەستەبەری مافی پێکهاتەکانی تێدا جێگیربکرێت بۆیە گەر ئەم داواکارییە جێبەجێنەکرێت، ئەوا ئێمە دەنگ بەو دەستوورە نادەین








رووداو
Top