وەزیری پێشمەرگە میوانداری پەرلەمان دەکرێت

وەزیری پێشمەرگە میوانداری پەرلەمان دەکرێت
وەزیری پێشمەرگە میوانداری پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەڵام هێشتا کاتی بانگێشتکردنەکەی وەزیر نادیارە .

باپیر کامەلا ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ” رۆژی دووشەممە(10/8/2015)لیژنەکەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵیک پرس لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاشکراشی کرد لیژنەکەمان گفتوگۆی لەسەر ئەم تەوەرانە کردوە بڕیاریشە مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە بانگێشتی پەرلەمان بکرێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو کیشانەی تا ئێستە لە نێو وەزارەت چارەسەر نەکراون”.
باپیر کا مەلا گوتیشی لەو کۆبوونەوەدا ئەم تەوەرانە گفتوۆگۆیان لەسەر کرا بریاریشە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونیان لەسەر بکرێت.
گرنگترین تەوەرەکان ئەمانەن.

1- تاوتویکردنی نامەی فەرماندەسەربازییەکانی بەرەی جەنگ بۆ سەرۆکایەتی هەریم و پەرلەمان حکومەت و لایەنە سیاسیەکان لەسەر سازان و رێککەوتن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
2-بەدواداچوون بۆ نوسراوی پیدانی زەوی بۆ (2000)هەزار زیندانی سیاسی کە تا ئێستە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
3-بەدواداچوون بۆ پێشینەکانی خانوبەرەو هاوسەرگیری پیشمەرگە کە ئەویش نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

4-بەدواداچوون بۆ بەرزکردنەوەی پلەی کۆمەڵێک ئەفسەری پیشمەرگە.

5-باشترکردنی گوزەرانی پیشمەرگە و گەیاندنی خزمەتگوزاری و گواستنەوە و دابینکردنی پیداویستی وەرزی.













باسنیوز
Top