وه‌زاره‌تی كار دوو بریاری نوێ له‌سه‌ر نه‌وجه‌وانان ده‌دات
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به گرنگی خزمه‌ت بهنهوجهوانان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌رێگای ئه‌كتیڤ كردنی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانن خزمه‌ت به نه‌وجه‌وانان بكه‌ن، هه‌ر بۆیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خولێكی تایبه‌تیان بۆ توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه‌ته‌وه.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بایه‌خدان به هاندانی نه‌وجه‌وانان كرد بۆ خوێندن، چونكه له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده ده‌توانن نه‌وجه‌وانان له دیارده نه‌خوازراو و خراپه‌كان دوور بخه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت كه ئێستا له سه‌روبه‌ندی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانن به‌رووی قوتابیان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه كار له سه‌ر كاراكردنی پڕۆژه‌ی هۆشیار كردنه‌وه له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانان له‌و ده‌رده دوربن، جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگی سازكردنی رووپێوی كاركردنی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
خه‌ندان
