فدراسۆنی په‌نابه‌ران: 10هه‌زار گه‌نجی هه‌رێم چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌..پشكی شێر به‌ر پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه‌

 فدراسۆنی په‌نابه‌ران: 10هه‌زار گه‌نجی هه‌رێم چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌..پشكی شێر به‌ر پارێزگای سلێمانی كه‌وتووه‌
بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەو ھەشت مانگەدا زیاتر لە١٠ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان چوونەتە دەرەوەی وڵات، کە پشکی شێر بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت.

بەرپرسی فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە١٠ھەزار گەنج لە ھەرچوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان چوونەتە دەرەوەی وڵات؛ زۆرێکیشیان لە ڕێی قاچاغەوە دەچن، کە ڕێگاگە زۆر سەختە و ڕێگای مەرگیشە."
(ئامانج عەبدوڵا) گوتیشی، ئەو ژمارە کەسەی چوونەتە دەرەوەی وڵات زۆرینەیان گەنجن و ئەوانەی دیکەش خێزانن و ڕەنگە ئەوژمارەیەش زۆرتر بێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی لە ڕێگەی قاچاغ و بە بیانووی گەشتوگوزار چوونەتە تورکیا دواتر چوونەتە دەرەوە ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە.
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا وڵاتان ئاسانکاری بۆ پەنابەران دەکەن بۆ پێدانی ناسنامە پێیان لەوانە، ئەڵمانیا کە پێشتر بە نزیکەی شەش ساڵ تاوەکو ناسنامەی بە پەنابەران دەدات ئێستا کردوویەتی بە سێ ساڵ و جگە لەوەش چوار بنەکەی دیکەی کردووه‌تەوە بۆ پەنابەران و زۆر ئاسانکاری بۆ پەنابەرانی چەند وڵاتێک دەکەن لەوانە ئەفغانستان و سووریا وعێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوەی وڵات لەپارێزگای سلێمانین و پشکی شێر بەر ئەو پارێزگایە دەکەوێت.
Top