ئەمڕۆ یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان دەکرێتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، فوئاد تەھا، بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە مەراسیمێکی فراوان بۆ یادی ٣٢ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان لەگۆرستانی ئەنفالی بارزانیەکان لەبارزان سازبکرێت.
فوئاد تەھا، گوتی: ھەر سێ سەرۆکایەتی ھەرێم و چەندلایەنێکی دیکە بۆ ئەو مەراسیمە بانگھێشت کراون وتێدا چەند وتارێکی پێشکەش دەکرێن.
بڕیاربوو دووای ئەم مانگە ئەو مەراسیمە سازبکرێت، بەڵام بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
