بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەسێدارە درا

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەسێدارە درا
“سیراون نژاوی” بەندکراوی سیاسیی کورد پاش چوار ساڵ دەستبەسەری لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەندیخانەی شاری تەورێز حوکمی سێدارەکەی بەڕێوە چووە.

“حوسێن نژاوی” برای ئەو بەندکراوە سیاسییە بە هەواڵدەرییەکانی مافی مرۆڤی گوتووە، دوێنێ یەکشەممە لە بەندیخانەی شاری تەورێزەوە پێمان راگەیەندراوە کە سیروان نژاوی لەسێدارە دراوە.

دوێنێ یەکشەممە 9 _ 8 _2015 باس لەوە کرابوو کە سیروان نژاوای و عەلی ئەحمەد سلێمان دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بە مەبەستی بەڕێوەبردنی حوکمی سێدارەکانیان رەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ناو بەندیخانەی تەورێز کراون.

“عەلی ئەحمەد سلێمان” هاووڵاتیی کوردی باشورری کوردستانە و بە تۆمەتی کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لەناو خاکی ئێراندا بە سێدارە حوکم دراوە و بریارە ئەویش لەسێدارە بدرێت.

دەگوترێت کە سیروان نژاوی بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە شاری کەرەجی ئێران دەستگیر کرا.

بەپێی ئامارەکان لەحاڵی حازردا20 بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە.







باسنيوز
Top