سەنگاوی: رۆژیک پێشمەرگە نەبێت، ئەزموونی چەند ساڵەی گەلەکەمان لەدەست دەردەچێت .
مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی پێشمەرگە لە گەرمەسێر و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کە بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی راگەیاندووە، کە ”ناکرێت لەژێر ھیچ بیانویەکدا مووچەی پێشمەرگە دوا بکەوێت“ و پێشیوایە، ئەگەر ”رۆژیک پێشمەرگە نەبێت، ئەزموونی چەند ساڵەی گەلەکەمان لەدەست دەردەچێت“.
سەبارەت بە ”دەنگۆی لێبووردن لە چەکدارەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، ئەگەر ریزەکانی ئەو گرووپە بەجێبهێڵن“، مەحموود سەنگاوی رایگەیاندووە، کە ئەو ناوچانەیان بە خوێن گرتووە و ”تا من دەسەڵاتم هەبێت“، ئەو ناوچانە رادەستی ئەوانە ناکاتەوە، کە ”دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سووربووە“.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گلەیی لە فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش هەبوو، کە جیاوازی لە میحوەرەکان دەکەن و دەپرسێت، ”بۆچی دەبێت لە ھەندێک میحوەر تاوەکو ئێستا فڕۆکە نەبینرابێت“ و بە پێی گوتەکانی، ئەم گلەییەشی ئاراستەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
باسنیوز
