عه‌قید مه‌هدی یونس وته‌بێژی میحوه‌ری مه‌خموور به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فرۆكه جه‌نگییه‌كان به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چری مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له گونده‌كانی خهربانیه و كۆدیلهی سه‌ر به میحوه‌ری مه‌خمووریان بۆردومانكرد و به‌پێی زانیاریه‌كان له گوندی خهربانیه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ئۆتۆمۆبێلی خۆكوژی ته‌قێنرایه‌وه و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیش له گوندی خهربانیه برینداربوون .