له گوێر و مه‌خموور، فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانی گونده‌كانی خه‌ربانیه و مه‌حموودییه‌یان كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دوای بۆردوومانه‌كه گونده‌كانیان ته‌واو پشكنیووه، چونكه داعش پێشتر جموجوڵی هه‌بووه له‌و ناوچانه".
وتیشی: "به‌رده‌وام فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی گوێر و مه‌خموور ده‌سوڕێنه‌وه داعش‌یش زۆر لاواز بووه".
له‌لایه‌كی تره‌وه، حسێن مام حه‌سه‌ن، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی كاوه له میحوه‌ری گوێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: "دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانی ئه‌و دیوی گوندی ئه‌بو شیته‌یان كردووه، به‌ڵام نازانرێت چه‌ند چه‌كداری داعش كوژراوه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانیش به‌بێ زانیاری بۆردوومان ناكه‌ن به‌دڵنیاییه‌وه زیانی به داعش گه‌یاندووه".
خه‌ندان
