وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم له لێكۆڵینه‌وه داین سه‌باره‌ت به بۆردومانی زارگه‌ڵی
تانژو بیلگیچ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: له‌باره‌ی بۆردمانی گوندی زارگه‌لی له هه‌رێمی كوردستاندا، دانوستان و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌یان هه‌یه و زانیاری له‌م باره‌وه ئاڵوگۆرِ ده‌كرێت و هه‌تا ئێستا چه‌ندین زانیاری بۆ ئێمه هاتووه و كاتێك به‌ڵگه‌ی باشمان پێگه‌یشت ئه‌وه بۆ رای گشتی ئاشكرایان ده‌كه‌ین.
