هێرشدەکرێتە سەر مزگەوتێکی ئەڵمانیا و دروشمی پەکەکە دەنووسرێت

هێرشدەکرێتە سەر مزگەوتێکی ئەڵمانیا و دروشمی پەکەکە دەنووسرێت
چەند کەسێک هێرشدەکەنە سەر مزگەوتێک لە لە شاری کۆرنفستهایم لە ویلایەتی بادن فۆرتمبێرگ لە ئەڵمانیا و دروشم و ناوی پەکەکە لەسەر دیوارەکانی دەنووسن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سێ کەس، کە یەکێکیان ژن بووە، لە نیوە شەوی هەینی لەسەر شەممە هیرشیانکردووەتە سەر کۆمەڵەیەکی تایبەت بە مزگەوتەکە و جامەکانی کۆمەڵەکەیان شکاندووە و ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەسەر دیوارەکانی نووسیوە.

ئیحسان ئۆنار، سەرۆکی یەکێتیی ئیسلامیی تورکی-ئەوروپی، کە مزگەوتەکە سەر بە رێکخراوەکەیەتی، رایگەیاندووە، “ئەو پشتیوانییەی بەشێک لە سیاسەتمەدار و راگەیاندنە ئەڵمانییەکان بۆ پەکەکە، بوونە پاڵپشتی ئەو کەسانە بۆ هێرشەکەیان”.

ئیحسان ئۆنار داوای لە مسوڵمانانی ئەڵمانیا کردووە هێمن بن و هیچ کاردانەوەیەک نەنوێنن و دڵنیایی خۆیشی لە دەستگیرکردن و بردنە بەردەم دادگایان نیشانداوە.



















باسنیوز
Top